سەردێڕ:

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. چەند کەسێک بە تۆمەتی داعش بوون دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2019-02-22

1254 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران، دەستگیركردنی دوو شانەی رێكخراوی داعشی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان راگەیاند کە ئامادەکاریان کردووە بۆ هێرش لەو پارێزگایەدا.

ئاژانسی ئەنبائی فارسی، لە زاری وەزارەتەکەوە ڕایگەیاند، دوو شانەیەی داعش لە ١٣ كەس پێكهاتوون و پلانی جێبەجێ کردنی تەقینەوە و كوشتنی ژمارەیەك زانای ئایینی سوننەیان هەبووە.

روونیشیكردەوە كە چەند كەسێكیان لە دەرەوەی ئێران مەشقیان پێكراوە و لەسەر فەرمانی یەكێك لە فەرماندە سەربازییەكانی داعش پلانیان هەبووە بۆجێبەجێ کردنی كاری تیرۆریستی.

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، كە ژمارەیەك بۆمب و چەك و کەرەستەی تەقینەوە لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا گیراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە تۆمەتی پەیوەندیان بە تیرۆر و ئەندامبونی داعش بەشێک لە هاوڵاتیانی سونە مەزهەب دەستگیردەکات.

د.ن