سەردێڕ:

سودە تەندروستییەکانی خواردنی سیر و پیاز

فۆتۆ: ئەرشیف
2019-02-22

9405 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بۆنەکەیانەوە زۆر کەس  سیر و پیاز ناخۆن، ئەمەش دەبێتەهۆی بەدەستنەهێنانی ئەو سوودانەی کە لەو دوو خۆراکەدا هەن و دژی نەخۆشییەکی مەترسیدارن.

بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەی زانستی زانکۆی چینی پزیشکی لە چینگیانگ، خواردنی سیر و پیاز ڕێگری لە گەشەکردنی شێرپەنجەی گەدە دەگرن.

لە درێژەی توێژینەوەکە زی لی پزیشک لە نەخۆشخانەی "فێرست" کە تایبەتە بە زانکۆکە و وەکو بەڕیوەبەری توێژینەوەکە کاریکردووە و تێیدا هەزار و ٦٠٠ ئافرەت و پیاو بەشداربوون، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە بە بڕێکی زۆر سەوزەوات، بەتایبەت سیر و پیاز، دەخۆن مەترسیی توشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە ٧٩% کەمترە بەراورد بەو کەسانەی کە نایخۆن.

توێژەران ئامۆژگاریی خەڵکی دەکەن ڕۆژانە نزیکەی ٤٥ گرام پیاز بخۆن بۆئەوەی چانسی توشبوونیان بەو نەخۆشییە مەترسیدارە کەمتربێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی سیر چ لەناو خواردندا بێت یان بە لەتکراوی و  کاڵی بخورێت سوودی هەیە، بەڵام خواردنی پیازی پیشاو یان کوڵاو سوودەکەی زیاترە.

توێژینەوەکانی تریش جەخت لە گرنگی خواردنی سیر و پیاز دەکەنەوە بۆ ڕێگریکردن لە توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و مەمک.

ئـ. فـ

‌بەپەلە