سەردێڕ:

سامسۆنگ مۆبایلی چەماوەی نمایشکرد

فۆتۆ: میدیاکان
2019-02-21

7129 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای سامسۆنگ یەکەمین مۆبایلی چەماوەیی خۆی و دووەمین مۆبایلی چەماوەیی لە جیهاندا بە ناوی "گالەکسی فۆڵد"ەوە نمایشکرد.

مۆبایلە چەماوەکەی سامسۆنگ پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات و دەتوانرێت لە یەک کاتدا سێ بەرنامە بەکاربهێندرێن.

ڕوونمای مۆبایلە چەماوەییەکە ٧.٣ ئینجە و لە کاتی نوشتانەوەدا دەبێتە ٤.٦ ئینج، پرۆسیسەری Snapdragon 855 لەسەرە و ڕامی مۆبایلەکە ١٢ گێگابایتە و بیرگەیەکی ٥١٢ گێگابایتی لەسەرە.

هاوکات، توانای پاترییەکەی چوار هەزار و ٣٨٠ ملی ئەمپێرە و توانای بارگاویکردنەوەی خێرای هەیە.

موبایلە چەماوەکەی سامسۆنگ خاوەنی سێ کامێرای پشتەوەیە بە ڕوونی ١٢ و ١٢ و ١٦ مێگاپێکسڵ و سێ کامێرای پێشەوە بە ڕوونی ١٠ و ٨ و ١٠ مێگاپێکسڵ.

هاوکات بە رەنگی ڕەش و زیوی تێکەڵاوو  سەوزی تیکەڵاو و شینی تیکەڵاو بەردەست دەبێت.

نرخی مۆبایلەکە بریتی دەبێت بە ١.٩٨٠ دۆلار و لە ٢٦ی نیسانی ئەمساڵەوە بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.

Image result for galaxy fold

ئـ فـ