سەردێڕ:

​بە ڤیدیۆ.. کوڕەکەی بروس لی چۆن کوژرا؟

فۆتۆ: 
2019-02-19

17814 جار خوێندراوەتەوە

کوڕەکەی بروس لی کە ناوی براندن لی بوو، لە ڕۆژی ٣١ی ئازاری ١٩٩٣، بەهەڵە لە کاتی گرتنی فلمی(The Crew)دا بەهۆی فیشەکێکەوە گیانی لەدەستدا.

ئەو دیمەنەی کە براندن لی تیادا مرد، کارئەکتەرەکەی براندن دەگەڕێتەوە بۆ ناو شوقەکەی و دەبینێت دەزگیرانەکەی لە لایەن پیاوێکەوە لێی دەدرێت و تەعدای لێ دەکرێت.

یەکێک لە ئەکتەرەکانی ئەو دیمەنە بە ناوی مایکڵ مەسەیی (Michael Massee) لە کاتی هاتنە ژوورەوەی براندن بۆ ناو شوقەکە، بە دەماچەی .٤٤ ماگنەم بەرەوڕوی براندن فیشەکێک دەتەقێنێت.

دەماچەکە دەباویە فیشەکی دەستکردی تێدابێت (dummy cartridges) و هیچ جۆرە بارووت و نووکی ڕاستی پێوە نەبێت، بەڵام لەباتی ئەوەی فیشەکی دەستکرد بکڕن، تیمی فلم گرتنەکە خۆیان چوون فیشەکی ڕاستی دەمانچەکەیان هێناو و بارووتەکەی ناویان دەرهێنا و کردبویانە دەمانچەکەوە.

بەڵام بەهەڵە لەبیریان چووبوو کە ماددەی "percussion primer" سەر فیشەکەکان لێبکەنەوە کە بەرپرسە لە تەقاندنی فیشەکەکە و لە کاتی گرتنی چەند دیمەنێکدا و چەند جارێک لە تەقاندنی دەمانچەکە، نووکی یەکێک لە فیشەکەکان بەهۆی ئەمەوە لە ناو لوولەی دەمانچەکەدا گیر دەخوات.

لە کۆتا دیمەندا براندن لی تەنها ٤ مەتر و نیو دوورە لە دەمانچەکەوە و ئەم جارە فیشەکی بەتاڵیان بەکارهێنابوو کە پاودەری دروستکردنی دەنگ و primerی تەقاندنی تیادایە و نووکی فیشەکی پێوە نییە، بەڵام نووکی فیشەکە دەستکردەکەی دیمەنەکانی پێشوو هێشتا لە ناو لوولەکەدا مابوو و کاتێک دەمانچەکە دەتەقێنن بارووت و پرایمەری فیشەکە بەتاڵەکە هێزێکی وەها دروست دەکات کە لە فیشەکێکی ڕاستیدا دروست دەبێت و ئەم نووکە فێشەکە بەر ورگی براندن لیی دەکەوێت.

بە زووترین کات گەیەندرایە نەخۆشخانە بەڵام دوای چەند هەوڵێک بۆ ڕزگاکردنی ژیانی، ئەو ڕۆژە گیانی لەدەستدا.


براندن لی کوڕی ئەستێرەی سینەمایی بروس لییە، لە ١ی شوباتی ساڵی ١٩٦٥ لە شاری ئۆکلاندی ولایەتی کالیفۆڕنیا ئەمریکی لەدایکبووە، ڕۆڵی لە ژمارەیەک فلمی بەناوبانگدا بینیەوە وەک Kung Fu: The Movie وLegacy of Rage و Laser Mission و Showdown in Little Tokyo و Rapid Fire و The Crow.

ئەمەش دیمەنەکەیە کە لە فلمەکەدا براندن لی تەقەی لێکرا و بەهۆیەوە مرد: