سەردێڕ:

فراکسیۆنی نەوەى نوێ ناوی کاندیدەکانی بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاشکرا کرد

فراکسیۆنی نەوەى نوێ
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-02-18

4881 جار خوێندراوەتەوە

فراکسیۆنی نەوەى نوێ، بەشداری دانیشتنى پەرلەمانی کوردستان  دەکەن و ناوی کاندیدەکانی بۆ دەستەى سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاریکرد.

کازم فاروق سەرۆکى فراکسیۆنی نەوەى نوێ لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداری کۆبوونەوەکەى ئەمرۆ دەکەن و هەڵوێستیشیان دەبێت دژ بە هەر لایەنێک کۆبوونەوەکە دوابخات.

هاوکات فراکسیۆنی نەوەى نوێ ناوی کاندیدەکانی بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕایگەیاند، هەریەکە لە سیپان ئامێدی، بۆ سەرۆکی پەرلەمان و کاوە عبدلقادر کاندید بۆ جێگری یەکەم، مژدە مەحمود بۆ جێگری دووەم.

دوێنی فراکسیۆنی نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بوو، ئەگەر ئەمرۆ لە دانیشتنەکەدا هەر یەکێک لە ئەندامانی دەستەى سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردرێت هەڵوێستى توندیان  دەبێت.

هاوکات وا بڕیارە ئەمرۆ(١٨ی شوباتی ٢٠١٩) کۆبوونەوەى پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر  بکرێت و دەستەى سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاریبکرێت.

د.ن