سەردێڕ:

ڕۆحانی : ئێران ئامادەیە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەموو وڵاتانی کەنداو ​چاککاتەوە

فۆتۆ: 
2019-02-18

1667 جار خوێندراوەتەوە

حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ دراوسێکانیدا کاربکات بۆ دروستکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمەریکا و ئیسڕائیل.

حەسەن ڕۆحانی ڕۆحانی لە وتارێکیدا لە هەرێمی هورمزگان ڕایگەیاندووە " ئێران ئامادەیە لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکەدا کاربکات بۆ پاراستنی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەمانەوێت پەیوەندییەکی برایانە دابمەزرێنین لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکەدا. ئێران هەرگیز دەستپێشخەر نەبووە لە هیچ دوژمنکارییەک لە ناوچەکەدا."

حەسەن ڕۆحانی وتووشیەتی " ئەو وڵاتانەی ناوچەکە کە پێیان وایە ئیسڕائیل و ئەمەریکا دەتوانن ئاشتی دروستبکەن لە ناوچەکەدا هەڵەن و پێویستە لەسەر ئێمە گرەنتی پارێزراوی ناوچەکە بدەین."

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێران سعودیە و ئیماڕات تۆمەتبار دەکات بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لەو گروپە سوننییانەی کە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی ئێران، بەو هێرشەی ڕۆژی چوارشەممەشەوە لە هەرێمێکی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لەسەر سنووری پاکستان.