سەردێڕ:

ئەمڕۆ گۆڕان و کۆمەڵ کۆدەبنەوە

فۆتۆ: 
2019-02-17

732 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە  بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە سلێمانی کۆدەبنەوە.

بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی ئەمڕۆ گۆڕان و کۆمەڵ بەسەرپەرشتی هەریەک لە عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی  ئیسلامی لەسلێمانی کۆدەبنەوە.

بە پێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکەش بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ڕووداو رێککەوتنە سیاسییەکانی هەرێم بۆ پێکهێنانی حکومەتى هەرێم.

ئەمەش لە کاتێکدایە  وا بڕیارە هەر ئەمڕۆ  پارتی و یەکێتی و بە جیا  و پێکەوە لەسەر پێکهێنانی حکومەتى هەرێم کۆدەبنەوە

دوێنێ شەممە پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوە گۆڕان لە دوای کۆبوونەوەکەیان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕێککەوتنی سیاسی نێوان هەردوولای تێدا پەسەند کراوە، کە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی ڕوداوەکانی حەڤدەی شوباتدا.