سەردێڕ:

لە سلێمانی سەرکەوتووانی پێشبڕکێیەکی کتێب خوێندنەوە خەڵاتکران

بەشدارانی پێشبڕکێکە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-02-16

2332 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆتایی بە پێشبڕکێیەکی کتێب خوێندنەوە هات و لە کۆتاییشدا بەشداربووە سەرکەوتووەکان خەڵاتکران.

ئەمڕۆ شەممە (١٦ی شوباتی ٢٠١٩) لە سلێمانی لە کۆتایی پێشبڕکێی خوێندنەوەی کتێبدا، کە لەلایەن ئۆفیسی گەشەپێدانی مرۆیی نەوەی نوێ لە ئۆفیسی سەرەکی نەوەی نوێ ڕێکخرابوو، خەڵات بە بەشداربووە سەرکەوتووەکان بەخشرا.

فاروق غەفور بەرپرسی ئۆفیسی گەشەپێدانی نەوەی نوێ دەربارەی پێشبڕکێکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ٨٠٠ کەس لە هەولێر، سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە و دهۆکەوە ناوی خۆیان تۆمارکرد بۆ پێشبڕکێکە، بەڵام بەهۆی زۆری بەشداربووانەوە ژمارەکان بۆ ١٠٠ کەس کەمکرایەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای هەڵسەنگاندنی خوێندنەوە و شیکارییەکان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە، ١٠ کەس وەک خاوەن باشترین خوێندنەوە هەڵبژێردران و خەڵاتکران.

فاروق غەفور ئامانجی خولەکەی خستەڕوو و وتی، "ئامانجمان هاندانی گەنجان و بەکلتورکردنی خوێندنەوەیە، چونکە بەبێ تاکی وشیار و خوێنەر ناتوانین کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو بونیاد بنێین."

ع.ا