سەردێڕ:

بەهۆی بەفربارینەوە رێگای مەرزی کێلێ داخراوە

رێگای زینی-وەرتێ
فۆتۆ: ئەیوب عەلی
2019-02-16

2959 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، رانیە، ئەیوب عەلی

بەهۆی بارینی بەفرەوە لە شەوی ڕابردوەوە ڕێگای هاتوچۆی مەرزی کێلێ  و ڕێگای نێوان  ڕانیە و وەرتێ و گوندەکانی دۆڵەڕەقە لە ناحیەی سەرکەپکان داخراوەن.

ئاستەنگی هاتوچۆش بۆ هاوتوچۆی هاوڵاتیان  دروست بووە و گوندەکانی شێنێ و زەڵێ و  سینەمۆکە و ڕەزگە ئاستەنگیان بۆ دروستبووە.

جەوهەر ڕەسول بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند" بەهوی بارینی بەفرەوە لەشەوی ڕابردووەوە ڕێگای هاتوچۆی مەرزی کێلێ داخراوە و داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکەین تاکو ڕێگاکە پاک دەکەینەوە هاتوچۆ بەو ڕێگایەدا نەکەن چونکە مەترسی ڕووداوی هاتوچۆی لێ دەکرێت و لە کاتی پاککردنەوەی ڕێگاکە ئاستەنگیش بۆ تیمەکان دروست دەبێت.

هاوکات محمد حسن هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، هاتوچۆ لە ڕێگای کورتەک ئاساییە و دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان بەردەوام تیمەکانیان لەم ڕێگایە هاتوچۆ دەکەن و ڕێگە نادەن ڕێگاکه بگیرێت.

هاوڵاتیان و شۆفێرانی ئەوڕێگایانە نیگەرانن لەوەی لەکاتی بارینی بەفردا حکومەت لەکاتی خۆیدا ڕێگاکان پاک ناکاتەوە و توشی گرفتی هاتوچۆ دەبن.

ع.ا