سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

فۆتۆ: 
2019-02-16

27982 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٠ پلە و نزمترین ٦ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٧ بە ٣ و دهۆک ٩ بە ٦ و کەرکوک ١١ بە ٦ پلە دەبێت.

هاوکات بۆ سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١١  پلە و نزمترین ٦ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٨ بە ٤ دهۆک ١٠ بە ٦، کەرکوکیش ١٢ بە ٧ پلە دەبێت.

کەشناسی روونیکردووەتەوە، لە هەندێ ناوچەی هەرێم ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە.

ئـ. فـ

No photo description available.

No photo description available.