سەردێڕ:

جۆزیف ڤوتێل: پێویستە ئەمریکا دوای کشانەوە لە سوریا لە پڕچەککردنی هەسەدە بەردەوام بێت

جۆزیف ڤوتێل
فۆتۆ: میدیاکان
2019-02-16

1633 جار خوێندراوەتەوە

جۆزیف ڤوتێل فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، پێویستە دوای کشانەو لە سوریا هەسەدە پڕ چەک بکرێت.

ڤۆتێل بە ڕۆیتەرزی راگەیاند، "لە کاتێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات دژی چەکدارانی داعش شەر دەکەن و بەردەوامن لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەو رێکخراوە، پێویستە وەکو ئەمریکا بەردەوامبین لە دابینکردنی پاڵپشتی سەربازی و هاوکاریانبین".

ڕاشیگەیاند، لەگەڵ ئەوەدا نییە لەم کاتەدا هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا بکێشێتەوە، و بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا، بە هیچ شێوەیەک پێشنیاری ئەو نەبووە.

سەبارەت بە دوا شەڕی پاشماوەکانی داعش لە سوریاش، ئەو فەرماندە باڵایەی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، دەیانەوێت هاوبەشەکانیان توانای کۆنترۆڵکردنی سەرجەم ناوچەکانی ژێردەستی داعشیان هەبێت، جا ئەوە لە سوریا بێت یان لە عێراق.

ئەو وتانەی ئەمڕۆی ڤۆتێل دەربارەی شەڕی داعش و کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند، ڕاوێژ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکات سەبارەت بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا، کە لە ١٩ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا دەریکردووە.

ئـ. فـ