سەردێڕ:

نەوەیەکی سەدام چۆنێتی جێهێشتی عێراقی گێڕایەوە

سەدام حوسەین سەرۆکی پێشووی عێراق
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-02-15

74699 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە نه‌وه‌کانی سەدام حوسەین ، چیرۆکی چۆنێتی جێهێشتنی عێراقی لەکاتی هاتنی هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣دا گێڕاوەتەوە و ڕایگەیاندووە، سەرجەم خانەوادەکەی بە پیادەڕۆیی سنووری عێراق - ئو‌رد‌ن-یان بڕیوه‌ و وڵاتیان جێهێشتووه‌.

حه‌ریر حوسه‌ین كامیل نه‌وه‌ی سەدام حوسەینی سەرۆکی پێشووی عێراق لە دیمانەیەکدا ڕایگەیاندووە، كاتێ هێزه‌كانی ئه‌مریكا هاتن بۆ عێراق، هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان به‌ منداڵه‌كانیانه‌وه‌ عێراقیان جێهێشتووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئه‌و شه‌وه‌ی عێراقیان بەجێهێشتووە سارد و زۆر تاریك بووە، به‌هۆی نه‌بوونی ئاسایشی ژیانیان بە پیادە سنوری عێراق-ئو‌رد‌نیان بڕیوە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، ئه‌وه‌ بۆ ئەوان‌ مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌ بووە. ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سوریا بیانزانیایه‌ له‌وێ خه‌ڵكی لێیه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌بوو ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ بكه‌ن. له‌ سوریا چه‌ند ڕۆژێكیان به‌سه‌ربردووە، دواتر له‌لایه‌ن ئوردنه‌وه‌ میوانداریكراون، لەوێ موچه‌ی مانگانه‌ و خانوویان پێدراوە و تا ئێستا ئەو موچە و هاوکارییە لەلایەن وڵاتی ئوردنەوە بەردەوامە.

ئـ. فـ