سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

بارانبارین بەردەوام دەبێت
پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-02-15

33585 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین و لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت تا دوانیورۆ.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٤ پلە و نزمترین ٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٤ بە ٧ و دهۆک ١٣ بە ٧ و کەرکوک ١٥ بە ١١ پلە دەبێت.

هاوکات بۆ سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٣  پلە و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٢ بە ٦ دهۆک ١١ بە ٦، کەرکوکیش ١٤ بە ٩پلە دەبێت.

د.ن

No photo description available.

No photo description available.