سەردێڕ:

هاتوچۆی سلێمانی فرۆشیارانى سەر شەقامەکان ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی فرۆشیارانى سەر شەقامەکان ئاگاداردەکاتەوە
فۆتۆ: هاتوچۆی سلێمانی
2019-02-12

4519 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارى ئەو فرۆشیارانە دەکاتەوە کە لەسەر شەقامى بازنەیی مەلیک مەحمود کاردەکەن لەو سنوورە ئوتومبێلەکانیان ڕانەگرن، بە پێچەوانەوە لێپرسینەوەی یاساییان بەرامبەر دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران ئاماژەى بەوە کردووە، ئەو شۆفێرانەى کە لە سنووری شەقامی بازنەیی مەلیک محمود بە هەرجۆرە سوارڕۆیەک بێت وەستاون بۆ کارکردن و سەرقاڵی فرۆشتنی خۆراک و هەموو کاڵا جیاوازەکانی دیکەن، ئوتومبێلەکانیان لەو سنوورەدا ڕانەگرن.

بە وتەى بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى سلێمانى، "ئەو ئۆتۆمبێلانە بوونەتە مایەی دروستکردنی کۆسپی هاتوچۆ و گلەیی و گازندەی هاوڵاتییان و سەرپێچییە لە یاساکانی هاتوچۆ، چونکە شەقامەکان موڵکی گشتین و ناکرێت قۆرغکاری تیادا بکرێت."

قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداریان دەکاتەوە کە لەو سنوورە ئوتومبێلەکانیان پارک نەکەن، بە پێچەوانەوە لێپرسینەوەی یاساییان بەرامبەر دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش هاتوچۆى ناو شارى سلێمانى داواى لەو شۆفێرانە کردبوو، لە دوای ١٧ى شوباتى ٢٠١٩ەوە ئەگەر لە دەستەچەپی شەقامی خزمەتگوزاریی بازنەیی مەلیک مەحمود ئۆتۆمبێلەکانیان پارک بکەن، ئەوا دووچاری سزای دارایی دەبنەوە.

ئ.ر