سەردێڕ:

بۆئەوەی ببێت بە ملیۆنێر ٣٠ هەزار دۆلاری لە دایکی دزی

فۆتۆ: میدیاکان
2019-02-12

19773 جار خوێندراوەتەوە

ئاندرو مایکڵ، یەکێک لە ناودارترین داهێنەر و پێشخەرەکانی بواری تەکنەلۆژیایە، بۆئەوەی ببێت بە ملیۆنێر لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا ٣٠ هەزار دۆلاری لە دایکی دزی و دواتر بوو بە ملیۆنێر.

ماڵپەڕی بی بی سی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چیرۆکی یەکێک لە ناودارترین داهێنەر و پێشخەرەکانی بواری تەکنەلۆژیایی کردووە، کە پاش دزینی ٣٠ هەزار دۆلار لە هەژماری بانکیی دایکی توانیویەتی ببێت بە ملیۆنێر.

مایکڵ، ساڵی ١٩٩٧ فرسەتێکی بازرگانیی بۆ دەڕەخسێت و ئەویش لەوکاتەدا لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆیدا خەریکی دانانی ماڵپەڕێکی ئینتەرنێت بوون. هەستیکرد تەنها چەند ماڵپەڕێکی کەم هەنم کە بەتایبەت بۆ کۆمپانیای بچووک و ئەندامانی کۆمەڵگە دروستکرابن.

ئاندرو و هاوڕێکەی، ئەو بۆشاییەی بازاڕی ئینتەرنێتیان پڕکردەوە بە دانانی ماڵپەڕێكی (Web-hosting)ی تایبەت بە خۆیان، کە تیایدا هەموو کەسێک و کۆمپانیایەکی بچووک دەتوانن ماڵپەڕی خۆیان دروستبکەن لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت.

بۆ ئەم پڕۆژەیە پێویستیان بە ژمارەیەک کۆمپیوتەر و دروستکردنی بەرنامەیەکی سۆفتوێر بوو بۆئەوەی ماڵپەڕەکە کارابکەن.

بە هەردووکیانەوە توانییان کۆمپیوتەرەکان دابینبکەن و بەرنامەکە دروستبکەن، بەڵام بۆئەوەی بتوانن دەست بە کار بکەن، پێویستیان بە خەتێکی ئینتەرنێتی خێرا بوو، لەوکاتەدا خەتی وەها نرخەکەی دەگەیشتە نزیک ٣٠ هەزار دۆلار بۆ یەک مانگ.

ئاندرو ناچاربوو ٣٠ هەزار دۆلار لە حساب بانکیی دایکی دەربهێنێت و خەتەکەی پێ بکڕێت بەبێ ئەوەی پێی بڵێت، پێش کۆتاییهاتنی هەمان مانگ کە ماڵپەڕەکەیان تیادا کاراکرد، توانییان پارەیەکی وەها پەیدابکەن، کە بتوانن بەردەوامبن لە هێشتنەوەی خەتەکە و ڕیکلامیش بکەن لە ژماریەک ڕۆژنامەی تەکنەلۆژیای ئەو کاتە.

بەهۆی ئەم کارەوە ئاندرو توانیوویەتی ببێت بە یەکێک لە دەوڵەمەندرترین و ناودارترین داهێنەر و گەشەپێدەرانی بواری تەکنەلۆژیا لە جیهاندا.

ئـ. فـ

Andrew Michael (right) and Bark co-founder Kai Feller