سەردێڕ:

قەبارەی هاوردەکردنی کاڵا لە ساڵی ڕابردوودا بۆ هەرێم ئاشکراکرا

فۆتۆ: ئەرشیف
2019-02-12

1066 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی رایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا قەبارەی هاوردەکردنی کاڵا لە تورکیاوە بۆ هەرێم ١٠ ملیار دۆلاربووە و لە ئێرانیشەوە شەش ملیار دۆلار بووە.

نەوزاد ئەدھەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو کاڵا و پێداویستییانەی لە رێگەی مەرزەکانی ھەرێم لەگەڵ تورکیا و ئێرانەوە دێنە ھەرێمی کوردستانەوە ٧٥ لەسەدیان بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق و ٢٥ لەسەدیشی بۆ بەکاربردنی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستانە.

ڕاشیگەیاند "بە شێوەیەکی گشتی ئەو کاڵایانەی دێتە ھەرێمی کوردستانەوە رێژەی ٥٢ لەسەدی لە رێگەی تورکیاوە دێن کە ئەویش لە رێگەی مەرزی ئیبراھیم خەلیل-ەوەیە، ھەروەھا رێژەی ٤٨ لەسەدی کاڵاکانی دیکەش لە رێگەی مەرزەکانی دیکەی ئێرانەوە دێنە ھەرێم و عێراقەوە".

ڕوونیشیکردووەتەوە، ئێستا ئێران دەیەوێت مەرزەکانی تەوێڵە و سەیران بەن و کێلێ بکرێن بە مەرزی رەسمی بۆ ئەوەی کاڵایەکی زیاتر لە ئێرانەوە بێتە نێو ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە.

ئـ. فـ