سەردێڕ:

پۆلیسی ئەڵمانیا دوو میدیاى کوردی داخست

پۆلیسی ئەڵمانیا دوو میدیاى کوردی داخست
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-02-12

7214 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەستى بەسەر وەشانى میزۆپۆتامیا و میر میوزیکى نزیک لەپەکەکەدا گرت.

میدیاى پەکەکە بڵاویکردەوە، ماوەى زیاتر لە ساڵێکە دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى میزۆپۆتامیا و میر میوزیک کراوەتە ئامانجى هێزى پۆلیسی ئەڵمانیا و سەرلەبەیانى ئەمڕۆ جارێکى دیکە پۆلیس دەستى بەسەر هەردوو دەزگاکەدا گرت و دایانخست.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتریش ڕۆژى ٨ى ئایارى ٢٠١٨ پۆلیس دەستى بەسەر بیناى دەزگاى میزۆپۆتامیا و میر میوزیک لە ناوچەى نەئوساى ئەڵمانیادا گرتبوو و دەستیشیان بەسەر چەند کتێب و گۆڤار و ئەرشیفێکدا گرت.

ئ.ر