سەردێڕ:

میدیا جیھانییەکان: وازهێنان لە بەکارهێنانی فەیسبوک هۆکارێکە بۆ دڵخۆشبوون

میدیا جیھانییەکان
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-02-12

2090 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕۆژانە گرنگترین مانشێت و ھەواڵە جیھانییەکان بڵاودەکاتەوە و ئەمڕۆش ئەم ھەواڵانە لە میدیا جیھانییەکاندا دەبینرێت:

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە دەریدەخات کۆریای باکوور بۆمبی ناوەکی زیاتری بەرهەمهێناوە، توێژینەوەکە ناوەندی زانکۆی ستانفۆرد بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەماهەنگی ئەنجامیداوە، کە ئاشکرایکردووە، کۆریای باکوور کاتێک لە پەیوەندیدا بووە لەگەل ئەمریکا ئەو بۆمبانەی بەکارهێناوە.ئاماژەش بەوەکراوە، بەهۆی ئەوەی وڵاتەکە تاقیکردنەویە موشەکی راگرتووە هەڕەشەی بۆ سەر ئەمریکا کەمبووەتەوە.

+++

ماڵپەڕی ئۆرشەلیم پۆست نوسیویەتی، نه‌ته‌نیاهو وه‌ڵامی‌ فەرماندەیەکی باڵای سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێرانی‌ دایه‌وه‌ کە هۆشداری دابووە ئیسرائیل و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته ‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی‌، یادکردنەوەی ‌ئه‌مساڵی‌ شۆڕشه‌كه‌یان دوا یادکردنەوە ده‌بێت. ناوبراو راشیگەیاند هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ رژێمی‌ ئێران پشتگوێ‌ باخات، به‌ڵام پێی‌ كاریگه‌ر نابێت.

++++

ئاژانسی هەواڵی تاسی روسی بڵاویکرردووەتەوە، سێرگێی شۆیگو وەزیری بەرگری روسیا پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خولوسی ئاکار، هاوتا تورکیەکەی ئەنجامداوە و هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوەیان لەبارەی دۆخی پارێزگای ئیدلیبی سوریا هەبێت. هەر لە پەیوەندیەکەدا جەختیان لەوەکردووەتەوە هەردوو وەزیرەکە جەختییان لە گرنگی هەماهەنگی سەربازی و هەواڵگری نێوان وڵاتەکانیان کردووەتەوە.

++++

جیاواز لە بابەتە سیاسییەکان، رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی نوسیویەتی، ئەو کەسانەی کە دەستبەرداری بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەبن زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکەن، رۆژنامەکە پشتی بە توێژینەوەیەکی زانکۆی نیویۆرک بەستوە کە لەسەر دوو هەزار و ٨٤٤ کەس تاقیکراوەتەوە کە دوای وازهێنانیان لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە زیاتر لە خێزان و هاوڕێکانیان نزیکبوونەتەوە بەڵام ڕایانگەیاندووە کەمتر ئاگاداری رووداوەکانی رۆژانە بوون.

++++

لە بەشی تەندروستی ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانیدا ئاماژە بە توێژینەوەیەکی زانکۆی مانچێستەر کراوە کە ڕایگەیاندووە، ئەو ژنانەی  تەمەنیان لە نێوان ٣٥ بۆ ٤٠ ساڵیدایە و لە خێزانەکانیاندا حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک هەبووە، پێویستە ئەوانیش ساڵانە پشکنین بۆ ئەو نەخۆشییە ئەنجام بدەن چونکە مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک لەو تەمەنەوە زیاتر دەکات.

ئـ. فـ