سەردێڕ:

تەڤگەرى ئازادى: دەسەڵات ڕێگریمان لێدەکات کارى سیاسى بکەین

تەڤگەرى ئازادى
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-02-12

1788 جار خوێندراوەتەوە

تەڤگەرى ئازادى ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی لە بەغداوە مۆڵەتیان پێدراوە، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانى هەرێمەوە ڕێگرییان لێدەکرێت کاری سیاسی بکەن.

تارا حسێن وتەبێژى تەڤگەرى ئازادى لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە ساڵى ٢٠١٤ وە کە دامەزراون ڕێکارە یاساییەکانیان تەواوکردوە و لە بەغداش مۆڵەتیان وەرگرتوە.

ڕاشیگەیاند، چەندین جار نوسراوى فەرمییان داوەتە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە فشارییان لێدەکەن بۆ ئەوەی کاری سیاسی نەکەن.

زیاتر لە دوو مانگە بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخراون و رێگەیان پێنادرێت کارى سیاسی بکەن.

ئـ. فـ