سەردێڕ:

پارتی و کۆمەڵ لە کۆبوونەوەدان

فۆتۆ: 
2019-02-12

1336 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، ڕێناس عەلی

لەسەر پرسی پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت شاندێکى پارتى لەگەڵ سۆسیالیست کۆبووە و لەگەڵ کۆمەڵیش لەکۆبوونەوەدان.

سەرچاوەیەکى بەرپرس لە کۆمەڵی ئێسلامی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پارتى لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و لە مەسیف سەلاحەدین بەڕێوەدەچێت و تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانى حکومەت.

هاوکات میدیاى فەرمى کۆمەڵ بڵاویکردووەتەوە، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوكۆ دەکرێت له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند و گرنگی یه‌كریزی ناوخۆیی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ مافه‌كانی‌ كورد.

هەفتەى رابردوو بۆ هەمان مەبەست شاندێکى باڵاى پارتى لەگەڵ ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى کۆبونەوە، بەڵام بەرپرسانى کۆمەڵ دەڵێن تا ئێستا بڕیاریان نەداوە بەشدارى کابینەى نوێ دەکەن یان نا.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ١٣٥ رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهێنراوە.

ئـ. فـ