سەردێڕ:

پارێزگای سلێمانی: چەند بەرپرس و لایەنێک بە نایاسایی زەوییان داگیرکردووە

فۆتۆ: 
2019-02-12

1952 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەى خزمەتگوزارى شارەوانى لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانى ڕایگەیاند، چەند بەرپرس و لایەنێک بە نایاسایی زەوییان داگیرکردووە و دەیفرۆشنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شێخ وەهاب بڕیاردەرى لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانى لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد، چەند بەرپرسێک لە گوندى کانى شینەکەى سنورى سلێمانى دەستیان گرتووە بەسەر نزیکەى ٥٠٠ پارچەزەویدا و بە نایاسایی بەهاووڵاتییانى دەفرۆشنەوە.

محەمەد شێخ وەهاب ڕوونیشیکردەوە، ژمارەیەک چەکدار دەستیان بەسەر ئەو زەوییانەدا گرتووە و تائێستا نازانرێت ئەو کەسانە کێن و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ لێکۆڵینەوەیان لەو بارەیەوە نەکردووە.

ئ.ر