سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-02-12

11657 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و  نیمچە هەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٦ پلە و نزمترین ٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٥ بە ٣ و دهۆک ١٥ بە ٤ و کەرکوک ١٦ بە ٧ پلە دەبێت.

هاوکات بۆ سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٧  پلە و نزمترین ٦ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٦ بە ٤ دهۆک ١٦ بە ٧، کەرکوکیش ١٧ بە ٧ پلە دەبێت.

د.ن

No photo description available.

No photo description available.