سەردێڕ:

نەتەوەیەكگرتووەكان سامانی رێکخراوی داعشی ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2019-02-12

3605 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر، سامان و ژمارەی چەکدارانی داعشی ئاشكراكرد.

ڤلادیمێر فۆرۆنكۆف جێگری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر رایگەیاند، سامانی ئێستای رێكخراوی داعش لەنێوان ٥٠ بۆ ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریكییە.

رونیشیکردەوە، ژمارەی چەكدارانی داعش لە ئێستادا لە نێوان ١٤ بۆ ١٨ هەزار چەكدارن‌ و لەو ژمارەیەش سێ‌ هەزاری چەكداریان بیانین.

چەکدارانی داعش لە جیهاندا بەسەر چەند ناوچەیەکدا دابەش بوون، لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقا، بەتایبەت باکور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئەفریقا بەرەو ئەوروپا، هەروەها لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری ئاسیا و ڕۆژئاوای ئاسیا بونیان هەیە.

ڤلادیمێر فۆرۆنكۆف ئاماژەی بەوەشکرد، كە هێشتا مەترسی داعش لەسەر چەند ناوچەیەك ماوە و هۆشداریدایە وڵاتانی جیهان كە دەبێت بەردەوامبن لە روبەڕوبوونەوەی چەکدارانی داعش.

ئەمە لە کاتێکدایە لە میانی کۆبونەوەی ساڵانەی خۆیدا لە کۆنگرێس دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی رابردو رایگەیاندبوو، دەتوانێت لە ماوەی یەک هەفتەدا لەناوبردن و ریشەکێشکردنی سەد لە سەدی داعش لە سوریادا رابگەیەنێت.

د.ن