سەردێڕ:

وێنە..ئافرەتێک بە سکێک حەوت منداڵى بوو

فۆتۆ: ئەرشیف
2019-02-12

25982 جار خوێندراوەتەوە

لە نەخۆشخانەیەکى منداڵبوون لە پارێزگاى دیالە ئافرەتێک بە سکێک حەوت منداڵى بووە و تەندروستی دایک و منداڵەکان جێگیرە.

فارس عەزاوى بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى فەرمانگەى تەندروستى پارێزگاى دیالە ڕایگەیاند، لە نەخۆشخانەى بەتولى فێرکارى ئافرەتێک حەوت منداڵى بە یەک سک بووە.

ڕاشیگەیاند، ئافرەتەکە تەمەنى ٢٥ ساڵە و منداڵەکانى بەشێوەى سروشتى بووە کە یەکێکیان کوڕە و ئەوانى دیکەش کچن و بارى تەندروستى دایک و منداڵەکانیش جێگیرە.

پێشتریش لە پارێزگاى دیالە چەند حاڵەتێکى لەو شێوەیە هەبووە و لە ساڵى ٢٠١٧ دا لە ماوەى هەفتەیەکدا چوار ئافرەت هەریەکەیان بە سکێک، سێ منداڵیان بووە و لە هەمان ساڵیشدا ئافرەتێکى دیکە، پێنچ منداڵى بەسکێک بووە.

ئـ. فـ