سەردێڕ:

تەندروستی سلێمانی: رووداوەکەی نەخۆشخانەی منداڵان تەنها بڵاوبونەوەی بۆنێک بووە

فۆتۆ: 
2019-02-12

1074 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کارزان تاریق، سلێمانی

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ئەو رووداوەی نەخۆشخانەی منداڵان تەنیا بۆنێک بووە بە نەخۆشخانەکدا بڵاوبووەتەوە

د. یاد نەقشبەدی وتەبێژی بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئەمرۆ سێ شەمە (١٢ی شوباتی ٢٠١٩) بەدیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی رایگەیاند، ئەو رووداوەی نەخۆشخانەی منداڵان لەشاری سلێمانی تەنیا بۆنێک بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوە و ھێشتا بەتەواوی یەکلای نەبووەتەوە ئەو بۆنە چیە، بەڵام بەرادەیەکی زۆر نەبووە باری تەندروستی کەس تێک بچێت و خزمەتگوزاریەکان بەردەروامن لە نەخۆشخانەکە.

سەبارەت بەڕێگری لە ڕوماڵی تیمی ئێن ئاڕتی و دەستگیرکردنیان و دەستبەسەرداگرتنی کەرەستە ڕۆژنامەوانیەکانیان لەلایەن ئاسایشەوە رونیاکردەوە ئاگاداری دەستگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی کەرەستەکانی ئین ئاڕ تی نەبوون و لەسەر خواستی ئەوان نەبووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەهۆى بڵاوبوونەوەى غاز بە نەخۆشخانەى فێرکارى منداڵان لە سلێمانى بەشێک لە کەسوکارى نەخۆشەکان نەخۆشخانەکەیان جێهێشت و هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە تیمى ئێن ئاڕ تى کرد لە کاتی ڕوماڵکردنی روداوەکە.

د.ن