سەردێڕ:

ڤیدیۆ..... بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە بەشێک لە دوکانەکانی بازاڕێکی کەرکوک سوتان

فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-02-12

1046 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کەرکوک، ئاسۆ ئەحمەد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرەوە لە بازاڕى حوڕییەى کەرکوک ١٠ دوکان سوتان.

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، ئاگرەکە کاتژمێر سێی بەرەبەیانى ئەمڕۆ کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە ١٠ دوکانى فرۆشتنى قوماش و کەلوپەلى دیکە سوتاون.

لە لایەکی دیکەوە، بەشێک لە دوکاندارەکان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تییان ڕاگەیاند، پێیان وتراوە هۆکاری ئاگرەکە کارەبا نیە ودیار نیە کێ سوتاندویەتی.

ڕاشیگەیاند، ئاگرەکە زیانێکی زۆری بە دوکاندارەکانی بازاڕەکە گەیاندووە و دواتر لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

لەماوەى کەمتر لە سێ مانگدا ئەمە دووەم رووداوى ئاگرکەوتنەوەیە لە بازاڕەکانى کەرکوک، کۆتایی مانگى ١١ى ساڵى رابردوو ئاگرێکى گەورە لە بازاڕى قەیسەرى شارى کەرکوک کەوتەوە و بەهۆیەوە سەرجەم دوکانەکانى بازاڕەکە سوتا.

ئـ. فـ