سەردێڕ:

نه‌ته‌نیاهو: ئەگەر ئێران هەڵە بکات ئەمە دوایین یادکردنەوەی شۆڕشەکەیان دەبێت

دوای هەرەشەکانی ئێران
بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-02-12

7168 جار خوێندراوەتەوە

 نه‌ته‌نیاهو وه‌ڵامی‌ فەرماندە باڵاكه‌ی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێرانی‌ دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته ‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی‌، یادکردنەوەی ‌ ئه‌مساڵی‌ شۆڕشه‌كه‌یان دوا یادکردنەوە ده‌بێت.

بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بكات، هه‌وڵی‌ هێرشکردنی ‌ ته‌لئه‌بیب و حه‌یفا بدات  ئه‌وا دوا ساڵی‌ ده‌بێت یادی‌ شۆڕشه‌كه‌ی‌ بكاته‌وه‌، پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران ئەمە بە جدی وەربگرن.

ڕاشیگەیاند "هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ رژێمی‌ ئێران پشتگوێ‌ ناخه‌م، به‌ڵام پێی‌ كاریگه‌ر نابم".

ئەم لێدوانەی بنیامین نه‌ته‌نیاهو لە کاتێکدایە، یەدوڵا جوانی یاریدەدەری فەرماندەی سوپای پاسداران بۆ کاروباری سیاسی، دوێنێ دووشەممە (١١ی شووباتی ٢٠١٩) ڕایگەیاندبوو "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرباری ئەو توانا بەرگری و سەربازییەی کە هەیەتی، ئەو ئازایەتییەی نییە یەک فیشەکمان پێوە بنێت، بەڵام ئەگەر هێرشمان بکاتە سەر ئەوا تەلئەبیب لەسەر زەوی دەسڕینەوە".

د.ن