سەردێڕ:

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ئازادکرا

فۆتۆ: 
2019-02-11

6091 جار خوێندراوەتەوە

هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە تیمى ئێن ئاڕ تى کرد ڕوماڵى بڵاوبوونەوەى غاز لە نەخۆشخانەى منداڵانى سلێمانى بکات و بۆ ماوەیەکیش پەیامنێرى ئێن ئاڕتیشیان دەستگیرکرد و دواتر ئازادیان کرد.

لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان دەستیانگرتووە بەسەر کامێرا و کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانى ئێن ئاڕ تى.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەهۆى بڵاوبوونەوەى غاز بە نەخۆشخانەى فێرکارى منداڵان لە سلێمانى بەشێک لە کەسوکارى نەخۆشەکان نەخۆشخانەکەیان جێهێشت.