سەردێڕ:

غاز بە ناو نەخۆشخانەى فێرکارى منداڵانى سلێمانى ​بڵاوبووەوە

فۆتۆ: 
2019-02-11

24546 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، سلێمانى، ئیحسان سابیر

ئەمشەو غاز لە نەخۆشانەى (دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید)ى فێرکارى منداڵان لە سلێمانى بڵاوبووەوە و بەشێک لە نەخۆشەکانیش نەخۆشخانەکەیان جێهێشت.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى لە شوێنى ڕووداوەکە ڕاگەیاند، بەهۆى بڵاوبوونەوەى غاز بە ناو نەخۆشخانەى (د. جەمال ئەحمەد ڕەشید)ى فێرکارى منداڵانەوە بەشێک لە کەسوکارى نەخۆشەکان بەهۆى کاریگەرى غازەکەوە لە نەخۆشخانەکە هاتوونەتە دەرەوە و تائێستاش هۆکارەکەى ڕووداوەکە نەزانراوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، تیمەکانى تایبەت بە دەرکردنى غازەکە لە نەخۆشخانەکەدان بۆ لێکۆڵینەوەى ڕووداوەکە کەسوکارى نەخۆشەکانیش بەهۆى کاریگەرى غازەکەوە بۆ نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى دەگوێزرێنەوە .

ئ.ر