سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەهۆى درێژییەکەیەوە ئاڵای کوەیت چووە کتێبى گینسەوە

بەرزکردنەوەى ئاڵاى کوەیت
فۆتۆ: میدیا جیهانییەکان
2019-02-11

21253 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی کونا، وڵاتی کوەیت بەهۆی ئاڵاکەیەوە ناوی چووە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانەییەکان.

لە نمایشێکدا بە هەزاران خوێندکار و مامۆستا ئاڵاکەیان هەڵگرتبوو، وەک درێژترین ئاڵا ناوی چووە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانەییەکان کە بەدرێژترین ئاڵا لە جیهاندا ناوی تۆمارکراوە.

حامد عازمی  وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای کوەیت ئاشکرایکرد، ئەم کارە کوەیت بە گەورەیی دەهێڵێتەوە و دەستکەوتێکی مەزنە بۆ نیشتمان.

قسەکانی عازمی بۆ ڕۆژنامەنووسان، لە فیستیڤاڵی نمایشکردنی ئاڵاکە لەنێوان چوار هەزار خوێندکار و مامۆستادا بووە، کە لەو ڕۆژەدا کوەیت ئاهەنگی نیشتمانی گێڕاوە.

لە ٥٨ەمین ساڵڕۆژی سەربەخۆیی و ئاهەنگی ٢٨ ساڵەی ئازادی کوەیت و یادی ١٣ ساڵەی حوکمڕانی پاشای کوەیت، بە هەزاران خوێندکار و مامۆستا ئاڵای وڵاتەکەیان هەڵگرتبوو، کە درێژییەکەی نزیکەی ٢٠١٩ مەتر بوو.

ئەو نمایشەش بە بەشداری بەرپرسانی حکومی و بە هاوکاری وەزارەتی پەروەردەی کوەیت بەڕێوەچوو .

ئ.ر