حەسەن رۆحانی سه‌رۆك کۆماری ئێران
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-02-11
1252 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆك کۆماری ئێران رایگەیاند، بۆ به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی زرێپۆش شكێن و پێداویستیی به‌رگری، مۆڵه‌ت له هیچ كه‌س وه‌رناگرن.
حەسەن رۆحانی سه‌رۆك کۆماری ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی زرێپۆششكێن و پێداویستیی به‌رگری مۆڵه‌ت له‌هیچ كه‌س وه‌رناگرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و چه‌كانه.
سەرۆک کۆماری ئێران له وتارێكدا به‌بۆنه‌ی یادی چلهەمین ساڵیادی شۆڕشی ئێرانەوە جەختی کردەوە، له‌ژێر گه‌مارۆکانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ئاهه‌نگی یادی شۆڕش ده‌گێڕن کە نیشانهیە بۆ شکستى پلانەکانى ئەمریکا.
رۆحانی ئاماژەی بەوەشدا، به‌رده‌وام ده‌بن له‌به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كی وشكانی بۆ ده‌ریا، ده‌ریا بۆ ده‌ریا، ئاسمان بۆ ئاسمان و وشكانی بۆ وشكانیی زرێپۆش شكێن و مۆڵه‌تیش له‌هیچ كه‌س وه‌رناگرن.
ئاشکراشی کرد، له ڕابردوودا لەسه‌دا پێنجی چه‌كه‌كان له‌ئێران به‌رهه‌مده‌هێنرا و سه‌دا ٩٥ی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كران، به‌ڵام ئێستا بە پێچەوانەوە لە سه‌دا ٨٥یان له ناوخۆدا به‌رهه‌مده‌هێنن کە خواستى سوپاكه‌یان دابیندەکات.
ع.ا