سەردێڕ:

هاتوچۆی سلێمانی هۆشدارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە

پەیوەندی هەیە بە شەقامی مەلیک مەحمودەوە
فۆتۆ: 
2019-02-11

7037 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەر شۆفێرێک ئوتۆمبێلەکەی لە دەستەچەپی شەقامی خزمەتگوزاری بازانەیی مەلیک مەحمود جێبهێڵێت توشی سزا دەبێت و سەرپێچی بۆ تۆمار دەکرێت.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی پەیامی ئاگاداری بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە جێدەهێڵێت کە لە دەستەچەپی شەقامی خزمەتگوزاری بازنەی مەلیک مەحمود دەوەستن و ئاگاداریان دەکاتەوە کە لە دوای ١٧ی شوباتی ٢٠١٩وە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکانیان لە هەمان شوێن پارک بکەن، ئەوا دووچاری سزای دارایی دەبنەوە.

هاتوچۆی سلێمانی  بڕیاریدا وەستانی ئۆتۆمبێل له‌ ده‌سته‌ چه‌پى شه‌قامه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى شه‌قامى بازنه‌یى مه‌لیك مه‌حمود قه‌ده‌غه‌ بكرێت، كارمه‌ندانى هاتوچۆى سلێمانیش به‌رده‌وامن له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ى شۆفێران له‌ بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ و به‌ جێهێشتنى په‌یام بۆ ئه‌و شۆفێرانه‌ى كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌و شوێنانه‌ راگرتووه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ى هاتوچۆدا بۆ شۆفێران ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "راگرتنى ئۆتۆمبێل له‌م شوێنه‌دا قه‌ده‌غه‌یه‌، تكایه‌ جارێكى تر لێره‌دا رایمه‌گره‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ غه‌رامه‌ ده‌كرێیت".

بەرێوبەرایەتی هاوتوچۆی پارێزگای سلێمانی ١ی شوباتی ٢٠١٩ بە ئامانجی کەمکردنەوەی جەنجاڵی شەقامەکان لە سەنتەری شاردا بڕیاری گۆڕینی ئاراستەی چەند شەقامێکی شاری سلێمانی دەرکرد و لە ئێستادا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

د.ن