سەردێڕ:

هەوڵدەدرێت گوێدرێژێک بۆ چارەسەر لە سلێمانییەوە ببرێتە ئەمریکا

فۆتۆ: 
2019-02-11

49539 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری زەردەشتییەکان لەوەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، دوای ئەوەى داوای لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردووە ئەو گوێدرێژە بۆ چارەسەر ببرێتە ئەمریکا و ئەوان ڕاسپاردەکەیان ئاراستەی ڕێکخراوی ئاژەڵدۆستان کردوووە بۆ چارەسەرکردن.

ئاوات حیسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەکان لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم  بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، نامەیەکی بۆ کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ناردووە و داوایکرد گوێدرێژێکی بریندار بۆ چارەسەر بگوێزرێتەوە بۆ ئەمریکا و لەسەر ئەرکی ئەمریکیەکانیش چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەوان داوایەکەیان ئاراستەی ڕێکخراوی ئاژەڵدۆستان کردووە، بەڵام ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکا وەڵامێکیان بداتەوە و ببرێتە ئەمریکا بۆ چارەسەر کردن.

ئەوەشی وت، هەر لە دوای داواکارییەکەی کونسوڵخانە پەیوەندییان پێوە کردووە لە ئێستادا کەیسەکە دراوەتە  دەست  یەکێک لە ڕێکخراوەکانی تایبەت بە پاراستنی ئاژەڵان بە ناوی ڕێکخراوی ئاژەڵدۆستان و  لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەى بتوانن بە تەواوی ڕەزامەندی ئەمریکییەکان بۆ گواستنەوەى ئەو گوێدرێژە وەرگرن.

ئاوات حیسامەدین سەبارەت بەم کارەى وتیشی، لەبەر ئەوەیە کە خۆی لە بواری مافی  ئاژەڵاندا کاریکردووە و ئەو  گوێدرێژەش بە هۆی برینداربوونییەوە بارودۆخی زۆر خراپبووە.