سەردێڕ:

تورکیا: ڕێگە بە هیچ خۆپیشاندانێک نادەین بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان

فۆتۆ: 
2019-02-11

3562 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، ڕێگەنادەن پارێزگاكانی تورکیا په‌رله‌مانتارانی ھه‌ده‌په‌ به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان له‌ ئیمرالی  خۆپیشاندان بکەن.

سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا، له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌، وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، "ئێستاش گوایه‌ له‌ به‌شێكی پارێزگاكان، به‌ئامانجی ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان  له‌ ئیمرالی خۆپیشاندان بكه‌ن منیش وتم، ئه‌گه‌ر رێگه‌مان به‌ خۆپیشاندانتان دا ئه‌وه‌ ئێمه‌ پیاو نین".

وتیشی "ئۆتۆمبێل و فڕۆكه‌ی خۆمان دروست ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ بزانن كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كانمان له‌ ئیسرائیل و ئه‌مریكا ناكڕین، به‌ڵكو ئه‌ندازیاره‌كانی ئێمه‌ دروستی ده‌كه‌ن".

سوله‌یمان سۆیلۆ رونیشیکردەوە: "به‌ ئێمه‌یان وت ناتوانن بچنه‌ ناو عه‌فرینه‌وه‌، چووین جا چی ئه‌مریكا یان ئه‌ورووپا بیڵێت، به‌ ئێمه‌یان وت له‌ باكووری عێراق ده‌وڵه‌ت داده‌نرێت."

وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ توركیا باسی‌ له‌وه‌شكرد، "یه‌ك ساڵ و نیو پێش ئێستا ریفراندۆم كرا، ویستیان له‌ باكووری عێراقه‌وه‌ تا عه‌فرین ھێڵێك رابكێشن، ویستیان په‌یوه‌ندی توركیا له‌گه‌ڵ گشت جوگرافیای باشوور بپچڕێنن، ویستیان ئێمه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م شوێنانه‌ له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌ قایل بکەن، به‌ڵام بشمرین ناهێڵین".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەربرسانی تورکیا بەردەوام لێدوانی هەڕەشە ئامێز رەخنەگرتن ئاراستەی ئەندامان و لاینگرانی هەدەپە بڵاو دەکەنەوە، تۆمەتباریان دەکەن بە لایەنگیریکردنی پەکەکە و بەو هۆیەشەوە چەند سەرکردەیەکی دیاری حزبەکەیان لە زینداندان، لەوانەش سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە.

د.ن