سەردێڕ:

هێزێکى ئەمریکا لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا​ جێگیرکرا

فۆتۆ: 
2019-02-10

1495 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، کاروانێکی ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی تەنەف لە سنوری نێوان عێراق  و سوریاجێگیرکراون.


ئاژانسەکە لەسەر زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردووەتەوە، کاروانە سەربازییەکە پێکھاتووە لە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری ھەمەر و تۆپی دورھاوێژ و چەکی قورس لە ناوچەی تەنەف ٤٩٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ڕومادی جێگیرکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج لە ھاتنی ئەو ھێزانە کۆنتڕۆڵکردنی سنوری نێوان عێراق و سوریایە لەم کاتەدا کە لە دیوی سوریا ئۆپراسیۆن بۆ دواین پێگەی داعش دەستیپێکردوە لە لایەن ھێزەکانی سوریایی دیموکرات بە پاڵپشتی ئەمریکا.

لەدوای بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بە کشانەوەی ھێزەکانیان لە سوریا لە ئێستادا ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەکانی حەبانیە و ئەسەد و دوو بنکەی دیکە لە قائیم و بنکەیەک لە ڕۆژھەڵاتی ڕوتبە لە پارێزگای ئەنبار لەسەر سنوری نێوان سوریا و عێراق جێگیرکراون.