سەردێڕ:

هەناردەى کاڵای ئێران بۆ عێراق لە هەناردەى تورکیا بۆ عێراق زیاتر بووە

هەناردەى ئێران بۆ عێراق ٣٠% زیادیکردووە
فۆتۆ: 
2019-02-10

1271 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی ھاوبەشی ئێران و عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٨دا قەبارەی ھەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق زیاتر بووە لە لە قەبارەی ھەناردەکردنی تورکیا بۆ ئەو وڵاتە.

حمید حسینی، ئەمینداری گشتی ژوری بازرگانی ھاوبەشی ئێران و عێراق بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاند، قەبارەی ھەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق لە ساڵی ٢٠١٨دا ٨ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دۆلار بووە.

ڕاشیگەیاندووە، قەبارەی ھەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق، مانگانە نزیکەی ٧٥٠ ملیۆن دۆلارە و بەرزترینی ٩٠٠ ملیۆنە و نزمترینی ٥١٠ ملیۆن دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  تورکیا  لە ساڵی ٢٠١٧دا بە بەھای زیاتر لە ٨ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن  دۆلار  کاڵای ھەناردەی عێراق کردووە بەڵام ئەو  ڕێژەیە لەساڵی ٢٠١٨ کەمبووەتەوە ٧ ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دۆلار   و لەکاتێکدا ھەر لە ساڵی ٢٠١٨دا  ھەناردەی ئێران بۆ عێراق بریتییبووە لە ٨ ملیار و  ٧٥٠ ملیۆن دۆلار و بەوەش  پێش تورکیا کەوتووە.

پێشتر  ئەوەخرابوویەوە ڕوو، بازرگانی نێوان عێراق و ئێران گەشەیکردووە و بە ڕێژەی ٣٠% زیادیکردووە.

ھاوکات مستەفا شێخ عەبدولرەحمان، سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ھەرێم لەگەڵ ئێران لە ساڵی رابردوودا شەش ملیار دۆلاری بووە لەکاتێکدایە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ تورکیادا زیاتر لە ھەشت ملیار دۆلار بووە.