سەردێڕ:

بە ڤیدیۆ.. منداڵێک مایکێکى ئێن ئاڕ تى دروستدەکات و ڕووماڵى پێدەکات

منداڵێک مایکێکى ئێن ئاڕ تى دروستدەکات و ڕووماڵى پێدەکات
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-02-09

120333 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، کۆیە، خالید محەمەد

ئەمڕۆ لە شارى کۆیە منداڵێکى دانیشتووى شارەکە بە مایکێکى کەناڵى ئێن ئاڕ تییەوە کە خۆی دروستی کردووە ڕووماڵێک لەسەر گردبوونەوەیەک دەکات کە هەر خۆى ڕێکیخستووە.

ئەو منداڵە وەک پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى خۆی دەناسێنێت و لە کاتى ڕووماڵەکەیدا لێدوان لە کەسێک وەردەگرێت کە وەکو جوتیارێک داواى شایستە داراییەکانى سێ ساڵى جوتیاران دەکات لە بەرامبەر ناردنى گەنمەکانیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژانە  پەیامنێرانى ئێن ئاڕ تى لە هەر ناوچەیەک گردبوونەوەیەک هەبێت ڕووماڵى ڕاستەوخۆى لەسەر دەکەن و لێدوان لە بەشداربووانى گردبوونەوەکان وەردەگرن.

‌بەپەلە