سەردێڕ:

وێنە.. پشیلەیەکی بەستوو ژیانی بۆ گەڕایەوە

فۆتۆ: ئەرشیف
2019-02-09

3665 جار خوێندراوەتەوە

سەنتەرێکی پزیشکیی ئەمەریکی وێنەی پشیلەیەکیان بڵاوکردووەتەوە لە سەرمادا تەواوی جەستەی بەستبووی، دوای چارەسەرکردنی دووبارە زیندوبووەتەوە.

سەنتەرێکی پزیشکی لە ویلایەتی مۆنتانا لە شاری کالیسبیل لە ئەمەریکا وێنەی پشیلەیەکی بەستویان بڵاوکردووەتەوە و کە بەهۆی سەرماو بەفرەوە لەم دواییانەدا ڕووی لە ئەمەریکا کردووە تەواوی گیانی بەستوویەتی.

ئەو سەنتەرە لە هەژماری خۆیان لە فەیسبوک وێنە و چیرۆکی پشیلەکەیان بڵاوکردووەتەوە، پشیلەکە ناوی "فیفی"یە دوای ئەوەی لە ماڵی خاوەنەکەی دەچێتە دەرەوە تەواوی گیانی دەیبەستێت، کە دەگەیەنرێتە سەنتەرە پزیشکییەکە، پشیلەکە توانای جوڵەی نەماوە و ڕەقبووە، پزیشکەکان بێهیوا دەبن لە زیندوبوونەوەی، بەڵام دواتر هەست بە لێدانی دڵی دەکەن.

جیفۆن کلارک پزیشک لە سەنتەرەکە بە ڕۆژنامەی "یو ئێس ئەی تودەی" راگەیاند، پشیلەکە گیانی بەتەواوی بەستبووی، بەڵام کاتێک هەستیان بە لێدانی دڵیکردووە بە بەکارهێنانی ئاوی گەرم و ئامێری وشککەرەوەی قژ "موجەفیفە" گەرمییان بۆ جەستەی گەڕاندووەتەوە.

کلارک ئاشکرایکرد، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بوژاندنەوەی دڵی بۆکراوە، دواتر وردە وردە پلەی گەرمی جەستەیی ئاسایی بووەتەوە

ئـ. فـ

حاول الأطباء البيطريون إنقاذ فلفي باستخدام الماء الدافئ