سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دەرکەوتنی کۆمەڵێک گیانداری نامۆ

گیانداری نامۆ
فۆتۆ: میدیاکان
2019-02-08

39140 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێک کۆمەڵێک گیانداری بچووک دەدۆزێتەوە، کە شێوەیان نامۆیە و پێشتر گیانداری لەو شێوەیە نەبینراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕوسیا تودەی، ورۆی کلێرک کرێکارە و کاتێک دایکی پەیوەندیی پێوەدەکات، کە کۆمەڵێک گیانداری لە چێشتخانەکەیدا دۆزیوەتەوە و شێوەیان لە مشک دەچێت، بەڵام مشک نین.

ئەو پیاوە وێنەی گیاندارەکان دەگرێت و لە چەناڵی یوتیوب بڵاویدەکاتەوە، داوا لە بەکارهێنەرانی یوتیوب دەکات کە پێی بڵێن ئەوانە چ جۆرە گیاندارێکن، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس وەڵامی پرسیارەکەی نەداوەتەوە.

ئـ. فـ