سەردێڕ:

ڕانیە.. بارانی زۆر زیانى بە دانەوێڵەی جوتیاران گەیاندووە

فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-02-08

3309 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر لە ساڵانی رابردوودا جوتیاران نیگەرانییەکانیان لەسەر کەمی بارانبارین و وشکە ساڵی بووبێت ئەوا ئەمساڵ بە پێچەوانەوە و زۆری رێژەی بارانبارین جوتیارانی نیگەران کردووە و ئاماژەبەوەدەکەن، دەغڵودانەکانیان زەردبووە و توشی هەندێک نەخۆشی بووە.

جوتیارێک کە نزیکەی ۲۰۰دۆنم زەوی کردووە بەدانەوێڵە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی باران بارینی زۆرەوە دەغڵودانەکەی توشی لاوازیی ڕەگ و ژەنگ لێدان بووە و پێویستی بە کڕینی دەرمانێکی زۆر هەیە بۆئەوەی بەرهەمی ئەمساڵی بدورێتەوە،   دەشڵێت،  حکومەت  لە پێدانی دەرمان هاوکارییان ناکات.

خدر عەبدوڵا، بەڕێوبەری کوشتوکاڵێ ڕانیەش دەڵێت" لەسنوری ڕانیە ۷٦ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەیە کە ٥٥ هەزاریان بەراوە.

ڕایشیگەیاند "  بەهۆی بارانبارینی زۆر زیان بە جوتیارانی سنورەکە کەتووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانن هاوکاریان بکەن لەپێدانی دەرمان و قەرەبووکردنەوەیان.

لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ڕانیەدا حەوت هەزار جوتیار لە ۸۱ هەزار دۆنم زەویدا ، سەرقاڵی کاری کشتوکاڵین و بەهۆی ئەوەی  ئەمساڵ ۸۲٦ملم باران باریوە ، زیان بە جوتیارانی ناوچەکە کەوتوە. و زیاتر لە هەشت هەزار دۆنم زەویش  ژێر ئاو کەوتوە بەهۆی نزیکیان لە دەربەندی ڕانیە.

ئـ. فـ