سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بۆ جگەرەیەک منداڵەکەی بەجێهێشت

فۆتۆ: میدیاکان
2019-02-08

9248 جار خوێندراوەتەوە

باوكێك منداڵه‌ شیره‌خۆره‌كه‌ی‌ بۆ كێشانی‌ جگه‌ره‌یه‌ك له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رێكدا به‌جێهێشت.

به‌گوێره‌ی‌ گرته‌ ڤیدیۆیی ڕووداوه‌كه‌، له‌ وێستگه‌یه‌كی‌ شاری‌ كلیفلاندی‌ ئه‌مریكا، باوکێک له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌ شیره‌خۆره‌كه‌ی‌ سه‌رده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێك و منداڵه‌كه‌ی‌ ده‌خاته‌ سه‌ر كورسییه‌ك.

دواتر باوكه‌كه‌ له‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ داده‌به‌زێت بۆئه‌وه‌ی‌ جگه‌ره‌یه‌ك بكێشێت و، تا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ به‌ڕێده‌كه‌وێت و باوكه‌كه‌ فریای‌ ناكه‌وێت.

دواتر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وێستگه‌كه‌ و منداڵه‌كه‌ش ڕاده‌ستی‌ باوكی‌ ده‌كرێته‌وه‌.

به‌رپرسانی‌ وێستگه‌كه‌ ڕایانگه‌یاند، له‌ ڕووداوه‌کەدا هیچ زیانێك به‌ منداڵه‌ شیره‌خۆره‌كه‌ نه‌كه‌وتووه‌.

ئـ. فـ