سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئامادەبووانى شانۆگەرییەک هێرش دەکەنە سەر ئەکتەرێک

فۆتۆ: 
2019-02-07

24031 جار خوێندراوەتەوە

شانۆگەرییەک لە شاری كەربەلا نمایشكرا و ئامادەبووانی شانۆگەرییەكە هێرشیانكردە سەر ئەو ئەكتەرەی كە ڕۆڵی عومەری كوڕی خەتاب خەلیفەی دووەمی موسڵمانانی دەگێڕا.

ساتی ڕووداوەكە، ئەوكاتە بوو، ئەو ئەكتەرەی كە ڕۆڵی عومەری كوڕی خەتاب دەگێڕێت، دەچێتە سەر ماڵی فاتیمەی كچی پێغەمبەری ئیسلام‌ د.خ و دەرگای ماڵەكەی‌ و دەستی فاتیمە دەشكێنێت، بەڵام عەلی كوڕی ئەبو تالب بێدەنگە لەو هێرشەی كە عومەر دەیكاتە سەر فاتیمەی هاوسەری.

ئامادەبووانی شانۆگەرییەكە هێرشیانكردە سەر ئەو ئەكتەرەی كە ڕۆڵی عومەری كوڕی خەتابی دەگێڕا، بەپێی هەواڵی هەندێك لە میدیاكانی عێراق، ئەو ئەكتەرە برینداربووە‌ و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت ئەو ئەكتەرەی كە ڕۆڵی عەلی كوڕی ئەبو تالب دەگێڕێت، لەكاتی پەلاماردانی ئەو ئەکتەرەی ڕۆڵی عومەری دەگێڕا داوا لە خەڵك دەكات ئارامببنەوە.

كەربەلا زۆرینەی دانیشتووانەكەی شیعە مەزهەبن، شارەكە یەكێكە لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لەسەر ئاستی جیهان.

د.ن