سەردێڕ:

​ڤیدیۆ.. لە هیندستان گوێرەکەیەک بە یەک سەر و دوو دەموچاوەوە لەدایکبوو

فۆتۆ: 
2019-02-07

27504 جار خوێندراوەتەوە

بڵاوبوونەوەى ڤیدیۆی گوێرەکەیەک لە هیندستان، کە یەک سەر و دوو دەموچاوی هەیە، بووەتە جێگەى سەرنجی هاوڵاتییان.

لەو ڤیدیۆیەدا کە بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، دەردەکەوێت گوێرەکەکە دوو دەم و چوار چاو و دوو گوێی هەیە و تەندروستیشی جێگیرە.

خاوەنى گوێرەکەکە ناوی ناغاجی غادولیایە و خەڵکی باکوری هیندستانە، لە ئێستادا هاوڵاتییان و زانایانی زیندەزانی ناوچەکە سەردانی دەکەن بۆ بینین و لێکۆڵینەوە لەو حاڵەتە دەگمەنە.