سەردێڕ:

زانایان: ئۆقیانوسەکانی سەر زەوی ڕەنگییان دەگۆڕێت

فۆتۆ: 
2019-02-07

2807 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکریکردووە کە ئۆقیانوسەکانی سەر زەوی لە ماوەی ٨٠ ساڵی داهاتوودا ئەو ڕەنگە شینەیان دەگۆڕێت.

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، توێژەران لە پەیمانگای ماساچوسێتس بۆ تەکنەلۆژیا ئاشکرایانکردووە، گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتە هۆی گۆڕان لە سروشتی ئەو ڕووەکانەی کە لە ناو ئۆقیانوس و دەریا و زەریاکاندا دەژین، کە ئەمەش وادەکات ڕەنگی ئۆقیانوسەکان بگۆڕێت.

ئەمەش وادەکات ناوچە شین و سەوزەکان لە ئۆقیانوسەکاندا ڕەنگییان چڕببێتەوە.

لە توێژینەوەکەدا گروپی توێژەران کۆمەڵێك نمونەی کۆمپیوتەرییان بەکارهێنا و پشتییان بە پێشبینییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بەست. دکتۆر ستێفانی دۆتکیچ کە سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە ئاشکرایکردووە، لە ساڵی ٢١٠٠دا ڕەنگی %٥٠ی ئۆقیانوسەکان لە جیهاندا دەگۆڕێن بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە.

وا چاوەڕوان دەکرێت کە ناوچە شینەکان زیاتر ڕەنگییان تۆخ ببێتەوە و شینەکەیان تێرتر بێت، هەروەها ناوچە سەوزەکان دەبن بە سەوزی تۆختر.

ئەو ڕووەکانی ناو ئۆقیانوسەکان ماددەی کلۆرۆفیل لە پێکهاتەیاندا هەیە، کە ئەویش جۆرێك ڕەنگە کە لە ناوچە شینەکاندا زیاتر دەمژرێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی تیشکی خۆرەوە و لە ناوچە سەوزەکاندا ڕاددەی هەڵمژینی کەمترە.

بەهۆی ئەوەشەوە زۆرینەی ئۆقیانوسەکان ڕەنگییان سەوز دەردەکەوێت لە دوورەوە.

 

‌بەپەلە