سەردێڕ:

دوای بردنی ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن دینار باندێک دەستگیرکرا

تۆمەتبارانی بردنی پارەکە
فۆتۆ: 
2019-02-07

31036 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ٧ی شوباتی ٢٠١٩ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەغدا ڕایگەیاند، باندێکیان دەستگیرکردوە کە بانکێکیان بڕیوە و بڕی یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دیناریان بردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی بەغدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاندووە، بە هاوبەشی هێزە ئەمنییەکان توانیویانە باندەکە دەستگیربکەن، کە بڕی یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دیناری یەکێک لە بانکەکانی بەغدایان دزیبوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەکە بە سەرپەرشتیی فەرماندەی پۆلیسی بەغدا کراوە و تیمێکی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پۆلیسی بەغدا و بنکەی پۆلیسی مەسبەح توانیویانە باندەکە دەستگیربکەن، کە لە چوار کەس پێکهاتوون و یەکێکیشیان ژنێک بووە و کارمەندی ئەو بانکە بووە کە باندەکە بڕیویانە.

د.ن