سەردێڕ:

پسپۆڕانی کەشناسی: پێنج ساڵی داهاتوو جیهان گەرمتر دەبێت

فۆتۆ: ئەرشیف
2019-02-07

12097 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی مێت بۆ چاودێریکردنی کەشناسی لە بەریتانیا، پێشبینی کردووە پێنج ساڵی داهاتوو پلەکانی گەرما لە جیهاندا بەرزتر ببێتەوە.

دەزگاکانی کەشناسی لە جیهاندا شیکردنەوەی جیاواز بۆ پلەکانی گەرمی لە جیهاندا دەکەن، بەڵام نوسینگەی مێت لەگەڵ رێکخراوی کەشناسی جیهان و هەردوو دەزگای ئەمریکی NASA وNOAA   هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ساڵی ٢٠١٨ چوارەم گەرمترین ساڵبووە لە مێژوودا.

ئەویش لەدوای ئەوەدێت ساڵی ٢٠١٦ بە گەرمترین ساڵ و ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٧ بە دووەم و سێهەم گەرمترین ساڵ لە مێژوودا تۆمارکرابوون.

دەزگاکانی کەشناسی ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، ساڵی رابردوو پلەی گەرمی مامناوەند لە جیهاندا ١٤.٦٩ پلەی سیلیزی بووە و بەوجۆرەش ٠.٧٩ پلەی سیلیزی لە پلەی گەرمی مامناوەندی سەدەی ٢٠هەم بەرزترە.

ئاماژەش بەوەکراوە، چەند ساڵی رابردوو گەرمترین ساڵبووە لە وڵاتانی ئەوروپا،و لە ساڵی ١٨٨٠وە پلەی گەرمی لەوجۆرە تۆمار نەکراوە.

سـ. سـ