سەردێڕ:

حەویجە.. شەش بەرپرسی باڵای داعش کوژران

کوژرانی شەش بەرپرسی داعش
فۆتۆ: 
2019-02-07

6336 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئارتی، ئاسۆ ئەحمەد، کەرکوک

لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق و ئەمریکا شەش پەرپرسی باڵای داعش لە ناوچەی حەویجە کوژران.

هێزە عێراقیەکان  بڵاویان کردەوە، دوای دابەزینی سەربازەکانی هێزە عێراقیەکان و ئەمریکا لە ئاسمانی قەزای حەویجە  لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا توانییان شەش بەرپرسی باڵای داعش بکوژن.

ئاماژەیان بەوەشکرد، دوای  بوونی زانیاری لە جموجۆڵەکانی داعش  لە ناحییەی  ڕیازی سەر بە قەزای حەویجە ئەو ئۆپراسیۆنەیان کردووە.

هاوکات لە ناو کوژراوەکانی داعشدا بەرپرسی مەشق و پلاندانی کەرکوکی تێدا بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمشەو ٦ی شەوباتی ٢٠١٩ دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دەتوانێت هەفتەی داهاتوو کۆتاییهاتنی سەد لە سەدی داعش لە سوریا وعێراق رابگەیەنێت.

د.ن