سەردێڕ:

دایکێك بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کوڕەکەی زیندانی کردووە

فۆتۆ: 
2019-02-07

86628 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی میسر توانییان کوڕێك ڕزگار بکەن پاش ئەوەی دایکی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە ژوورێکی تاریکدا زیندانیی کردبوو.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ماڵپەڕی "بەوابە ئەهرام" بڵاویکردووەتەوە، دایکی محەمەد ڕەجەب گەرباوی تەمەن ١٧ ساڵ، ماوەی ١٠ ساڵە لە ماڵێکی چۆڵکراودا لە گوندی سەجین لە میسر زیندانیی کردووە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە، یەکێك لە هاوڵاتییانی گوندەکە پەیوەندیی بە هیند نەجیبەوە کردووە، کە بەڕێوەبەری پڕۆژەی "منداڵانی بێ سەرپەرشت"ە، پێی ڕاگەیاندووە، گوێی لە دەنگی کڕوزانەوەی کەسێك بووە لەناو ماڵێکدا کە پێدەچێت زیندانی کرابێت.

پاش ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، ئەو بەڕێوەبەرە لەگەڵ هێڵی فریاکەوتنی منداڵان قسەیکردووە و ئەو زانیارییەی پێ ڕاگەیاندوون.

دواتر پۆلیس گەیشتووەتە لای ئەو منداڵە و توانیویانە لە ماڵەکە دەریبهێنن و بیگەیەننە نەخۆشخانە.

لەوبارەیەوە مامی ئەو منداڵە بە ناوی یاسر گەرباوی وتوویەتی، "خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی زۆر هەوڵی ئەوەیان داوە کە بچنە ماڵەوە و ئەو منداڵە دەربهێنن، بەڵام دایکی هیچکات ڕێگەی نەداوە."

ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، ئەو کوڕە لە منداڵیدا کەسێکی ئاسایی بووە، بەڵام پاش ئەوەی باوکی مردووە، بەبێ هیچ هۆکارێك دایکی زیندانیی کردووە و، ڕێگەی نەداوە هیچ کەسێك هاوکاریی ئەو منداڵە بکات.

Image result for ‫محمد رجب الغرباوي‬‎

Image result for ‫محمد رجب الغرباوي‬‎