سەردێڕ:

​لە ڕێگای سلێمانی - چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە کامێرایەکی چاودێریی خێراییدا

فۆتۆ: 
2019-02-06

38062 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای نێوان چەمچەماڵ - سلێمانی خۆی کێشا بە کامێرایەکی چاودێریی خێراییدا و وەرگەڕا.

 پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە (٦ی شوباتی ٢٠١٩) ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا یارس خۆی کێشاوە بە یەکێک لە کامێراکانی چاودێریی خێرایی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پۆلیسی شارەکەدا و، لە ئەنجامیشدا ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە.

 ڕاشیگەیاندووە، شۆفێرەکە سەلامەتە و، ئەوەی لای ئەوانیش گرنگە سەلامەتیی شۆفێرانە نەک ئامێر و کامێراکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.

 لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی هاتوچۆی هەرێم باس لە کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ دەکەن بەهۆی دانانی کامێراکانی هاتوچۆوە، بەڵام بەشێک لە شۆفێران ڕەخنە لە زۆریی کامێراکانی هاتوچۆ و نەگونجاوی کات و شوێنی دانانیان و زۆریی سزاکانی تیژڕەوی دەگرن.

 لە ماوەکانی پێشوودا و لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستاندا تەقە لە کامێراکانی هاتوچۆ کراوە و شکێنراون.

 ع.ا