سەردێڕ:

ئایا دەزانیت بەهرەیەکی تری جاکی چان چییە؟

فۆتۆ: 
2019-02-06

5072 جار خوێندراوەتەوە

جاکی چان وێڕای ئەوەی وەك ئەکتەر و دەرهێنەر دەرکەوتووە و بە یەکێك لە گەورەترین ئەستێرەی جیهانیی لە ئاسیا دادەندرێت، لە بواری گۆرانی وتنیشدا دەرکەوتووە و چەندین گۆرانی تۆمارکردووە.

چان جگە لە بواری ئەکتەری و دەرهێنانی فلم، ماوەیەك ڕاهێنانی کردووە لەسەر وتنی ئۆپێرا و لە دواتردا چەندین ئەلبومی دەرهێناوە و ژمارەیەکی زۆر گۆرانی وتووە بەتایبەت بۆ ئەو فلمانەی کە خۆی تێیدا ئەکتەری سەرەکی بووە، تا ساڵی ١٩٨٤ خاوەنی ٢٠ ئەلبومی گۆرانی بووە.

Related image

ئەکتەر و دەرهێنەر جاکی چان لە  ساڵی ١٩٥٤ لە هۆنگ کۆنگی چین لەدایک بووە، لە ٨ ساڵیدا بۆ یەکەمجار لە فیلمی  Big  and Little Wong Tin Bar   دەرکەوتووە.

 لە ساڵی١٩٧١ دەستیکردووە بە کاری جومناستیکی و ئەکتەری بە هۆی شارەزایی لە هونەری کۆنفۆ و کۆمیدیادا،  ناسراوترین دەرکەوتنی لە فیلمی Fist of Fury (1972) لەگەڵ بروسلیدابووە و خەڵاتی ڕێزلێنانی لەلایەن بروسلییەوە پێبەخشراوە.

Related image

چان جۆری فیلمی (کونفو کۆمیدیا)ی هێنایە ناو جیهانی فیلم لە هۆنگ کۆنگ، دەرکەوتنی لە چەندین فیلمدا کردی بە یەکێک لە گەورەترین ئەستێرەی جیهانیی لە ئاسیادا.

خۆی ستافی تەندروستی داناوە و خۆی راهێنانی بە ئەکتەرەکان کردووە، لەکاتی تۆمارکردنی فیلمدا چەندین جار توشی پێکان بووە.

لە فیلمی دا Rush Hour سەرکەوتنێکی دیکەی لە هۆڵیودا تۆمارکرد،  بۆ یەکەمجار لەو فیلمەدا بە زمانی ئینگلیزی قسە دەکات.

ساڵی ١٩٨٩ ژیانی هاوسەگیریی پێکهێناوە و خاوەنی کوڕێک و کچێکە، ئەم ئەستێرە جیهانییە بە چاکەخواز ناوبانگی دەرکردووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت کە نیوەی سامانەکی دوای مردنی دەبەخشێت، کوڕەکەی لە سامانەکەی جاکی کە زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە هیچ وەرناگرێت.

چان بە ٧ زمان قسە دەکات و لە زیاتر لە ٥٠ فیلمدا رۆڵی بینیوە، تا ساڵی ٢٠١٤ یەکێک بووە لە ئەندامەکانی رێکخراوی یونسێف،

وێڕای ئەوەی توانای هەیە ٧ خشتی پتەو بەسەریەکەوە بشکێنێت بەبێ ئەوەی هێلکەکەی ناودەستی بشکێت بەڵام ئەم ئەکتەرە لە دەرزی لێدان و قسەکردن لەناو خەڵکدا دەترسێت.